سەرۆكی سووریا پێوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات، لە گفتوگۆی نێوانیان باسی دواین لێكەوتەكانی شەڕیان لە ناوچەكە كرد.
ئێوارەی دوێنێ دووشەم شەشی نیسان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێوەندییەكی تەلەفۆنیی لە ئەحمەد شەرع سەرۆكی كۆماری عەرەبیی سووریاوە پێگەیشت.
هەردوولا لەبارەی دۆخی ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكانی شەڕ و لێكەوتەكانی بیروڕایان گۆڕییەوە. لەمبارەیەوە لە گرنگیی چڕكردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان كردەوە.
لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراقیش، دووپات لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری كرایەوە. لەم چوارچێوەیەدا سەرۆك شەرع سەركۆنەی ئەو هێرشانەی كرد كە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان.
دۆخی كورد و پێكهاتەكان لە سووریا، پێوەندییەكانی سووریا لەگەڵ عێراق، لەگەڵ چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی تری پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بوو.