كەمێك لەمەوبەر سەرۆك بارزانی گەیشتە پرسەی شەهیدانی شەوی رابردوو كە خێزانێك بوو بەناوی مووسا و مژدە.
پەیامنێری "وشە" ساتی گەیشتنی سەرۆك بارزانی بە ڤیدیۆ ناردووە/ لە پەیجی وشە بڵاو كراوەتەوە/ دەركەوێ كە سەرۆك زۆر نیگەران و توڕەیە لەو دۆخەی هاتووەتە پێش و خەڵكی سڤیل دەكرێنە قوربانی.
شەوی رابردوو لە هێرشێكی درۆنی لە سنوورە گوندی زەرگەزەویی و ژن و پیاوێك بەناوی مووسا و مژە شەهید كران و لە دوای خۆیان دوو منداڵی بچووك جێمان.
هەر ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا رای گەیاند، شەوی ڕابردوو دیسان هێرشی ناڕەوا كرایە سەر هەرێمی كوردستان و بەداخەوە لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتیی بێتاوان لە گوندی زەرگەزەویی سەربە پارێزگای هەولێر، بەهۆی درۆنی ئێرانییەوە شەهید كران. ئەوە ئەوپەڕی تاوانكاری و زوڵمە، هاووڵاتییانی بێتاوانی كوردستان بەوشێوەیە و بەبێ هیچ پاساوێك دەكرێنە ئامانجی ڕقێكی كوێرانە.