فازڵ میرانی: حكوومەتی عێراق حاڵی شڕە

:: PM:03:54:07/04/2026 ‌
فازڵ میرانی دوای بەشداری لە پرسەی شەهیدان " مووسا و مژدە" رای گەیاند، پێویستە لەدوای مەرجەعییەتی كورد سەرۆك بارزانی بەردەوام بین و دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی عێراق حاڵی شڕە. 

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی فازڵ میرانی گوتی، زوڵم بەردەوام نابێت، ئێستە حكوومەتی عێراق حاڵی شڕە و پێویستە چیمان نەكردووە بۆ گەلی خۆمان بیكەن، چونكە هیچ شتێك بەردەوام نابێت. 

میرانی ئەوەیشی گوت، تەنیا لەبەر ئەوەی كوردین دەكرێینە ئامانج، بۆیە پێویستە بەدوای مەرجەعییەك سەرۆك بارزانی بكەوین و بیروباوڕمان یەكخەین بۆ خزمەتی خەڵكی كوردستان. 



وشە - وشه‌