تەلەڤزیۆنی ئێران: گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریكا راگیرا

:: PM:04:08:07/04/2026 ‌
ئێران لە بارەی هەڕەشە نوێییەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا وەڵامی دایەوە و دەڵێ‌، سەرجەم گفتوگۆكان لەگەڵ ئەمەریكا سڕ كران. 
 
تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران لە هەواڵێكی بەپەلەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە لە كاردانەوەی هەڕەشە توندەكانی دۆناڵد ترەمپ، تاران بڕیاری دا سەرجەم كەناڵە دیپلۆماسییەكان و گفتوگۆ ناڕاستەوخۆكان لەگەڵ ئەمەریكا بە تەواوی ڕابگرێت.

با بەبیرتان بێتەوە كە سەعاتێك لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا هەڕەشەی رژدی لە ئێران كرد و گوتی، ئەمشەو شارستانییەتی ئێران بۆ هەتا هەتایە دەمرێت و ناگەڕێتەوە. 




وشە - وشه‌