كەمێك لەمەوبەر و دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق تەیف سامی وەزیری دارایی راسپارد كە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان خەرج بكات.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە هەن، قسەكردن لەسەر مووچەی فەرمانبەران نەخراوەتە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەڵام دوای كۆبوونەوەكە سوودانی، تەیف سامی راسپاردووە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان خەرج بكرێت.
بە گوێرەی قسەی سەرچاوەكان، سبەی رێككارەكانی ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەست پێ دەكات و تا پێنجشەم بە چەند گوژمەیەك مووچەی فەرمانبەران دێت، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بە داهاتی ناوخۆ نەكراوە كە 120 ملیار مەرجی ناردنی مووچە بوو.
بیرتان دەهێنینەوە كە "وشە" پێشتر بڵاوی كردەوە ئەم مانگە داهاتی ناوخۆی كوردستان هیچ كێشەیەك بۆ مووچە دروست ناكات، چونكە دۆخی ناوچەكە ئاڵۆزە و داهاتی ناوخۆ وەك پێویست نەماوە.