وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئادار رەوانەی بەغدا كرد.
ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە بڕی 43 ملیار و 94 ملیۆن و 141 هەزار دیناری وەك داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئازار بەشێوەی كاش خستووەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
ئەوە لەكاتێكدایە كە بە گوێرەی زانیارییەكانی "وشە" رێككارەكانی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان بە بەغداوە كۆتایی هاتووە و بڕیارە لە رەوانە بكرێت.