فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانیی ئەساس لە بەغدا كۆبوونەوە

:: PM:04:33:08/04/2026 ‌
شاندێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ هاوپەیمانیی ئەساس كۆبوونەوە، هێرشە ناڕەواكانی سەر هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ‌ كرد. 

ئەمڕۆ چوارشەم هەشتی نیسان، بەگوێرەی راگەیەنراوی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، شاندێكی فراكسیۆنەكە بە سەرۆكایەتیی د. شاخەوان عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆن لەگەڵَ موحسین مەندەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانیی ئەساس كۆبوونەتەوە. 

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، دیارترین تەوەرەكانی كۆبوونەوە، پرسە سیاسی و تەناهییەكان بووە کە گرنگترینیان بریتی بوون لە بەردەوامیی هێرشە ناڕەواكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم