چاوەڕوانی تاوەباران و هەورەبرووسكە و بەفر بكەن

:: PM:05:27:08/04/2026 ‌
شارەزایەكی كەشناسی دوایین رەوشی كەشوهەوای تا 13ی ئەم مانگە بڵاو كردەوە و رای گەیاند، رۆژی هەینی و شەموو تاوەباران و هەورەبرووسكە دەگەڕێتەوە. 

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی بڵاوی كردەوە، لە ئەمڕۆوە تا 13ی ئەم مانگە، كەشوهەوا بە جۆرێك ناسەقامگیر دەبێت و لە هەشت بۆ نۆی مانگ نزمەپاڵەپەستۆیەكی سارد كاریگەریی هەیە بەهۆیەوە بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەكان بوونی دەبێت، كاریگەریی بارانەكە لە شەوی پێنجشەمدا زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەگەری بەهێزی بارینى تەرزە هەیە بەهۆی ساردی چینی سەرووی بەرگەهەوا، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و لە لووتكەی چیا بەرزەكان، سەروو دوو هەزار و 500 مەتر ئەگەری بەفر بارین هەیە.

لەبارەی رۆژی هەینی و شەمووی داهاتوو ئاماژەی بە كەشی تاوەباران و هەورەبرووسكە كردووە و دەڵێ‌، لەم دوو ڕۆژەدا  پێشبینی دەكرێ كەشەكە كەمێك جێگیر ببێتەوە، بەڵام بەهۆی شێی زۆر و گەرمبوونی زەوی، لە دوای نیوەڕۆیاندا تا مەغریب تاوەبارانی بەهاری و هەورەبرووسكە بە شێوەی ناوچەیی (Local) دروست دەبن واتا گشتگیر نابێت.

بۆ رۆژی یەكشەم و دووشەمی داهاتوویش، ئاماژەی بە هاتنی بڕێكی نوێ لە شێ كردووە دەڵێ، پێشبینی دەكرێ حاڵەتێكی تری ناسەقامگیری تاوەباران و هەورەبرووسك دروست ببێتەوە كە كاریگەریی زیاتر لەسەر ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت و ناوچەكانی تر بە كاریگەریی كەمتر.


وشە - وشه‌