خەڵكی سلێمانی بێز لەو كەناڵە دەكەنەوە

:: PM:04:44:09/04/2026 ‌
بەهۆی ئەوەی قورمیشكراون و بەردەوام دژی جوانییەكانی كوردستان و زمانی شەڕ لەسەر شاشەكەیە، خەڵكی سلێمانی بێز لە كەناڵەكەی بافڵ تاڵەبانی دەكەنەوە، ئەوەیش لەو كۆمێنتانە بە ئاشكرا دەركەوتووە كە بۆ كەناڵەكە نووسراون. 

كەناڵەكەی بافڵ تاڵەبانی كە لۆكاڵانە كار دەكات و وا دەردەكەوێ‌ كە تەنیا بۆ دژایەتی یەك كەس دروست كرابێت، بەهۆی ئەو زمانە شڕ و هەرزەكاریەی هەیە لەلایەن خەڵكی شاری سلێمانییەوە سەركۆنە دەكرێن. 

كەناڵەكە بەناوی تەنز كەوتووەتە جنێودان و سووكایەتی بە سیاسی و سەركردەكانی كوردستان و پێشمەرگە و شكۆی نیشتمان، بەڵام دەیان دۆسیەی تری نهێنی و هەواڵگری و هەڕەشەئامێز لەسەر حزبەكەی خۆیان هەیە باسی ناكەن. 

بە بڕوای شارەزایانی میدیا كەناڵەكە زمانێكی هەرزەكارانە و سەردەمی شەڕی ناوخۆی لەسەرە، بەڵام ئەوە بە تەواوی بووەتە هۆی بێزاركردنی خەڵك و سەتان كەس لە خەڵكی سلێمانی و شارەكانی تری كوردستان رسوای بۆ كەناڵەكە جێدەهێڵن. 

هەر لەسەر كاری كەناڵەكە، بەهرۆز فەرەیدوون رۆژنامەنووس، نووسیویەتی، ئەوسا سلێمانی لووتكەی داهێنانی میدیایی بوو، ئێستە لووتكەی لێنەزانیی و شێواویی میدیاییە.

ئەو رۆژنامەنووسە داوا دەكات كە ئەم شێواوییە زوو ڕابگیرێ، ئەگینا بە دەیان ساڵی تر ڕاست نابێتەوە.


وشە - وشه‌