10 كۆمێنتی سەرەتا بۆ بافڵ تاڵەبانی چونكە خۆی سەیری كەناڵەكەی ناكات

:: PM:06:18:09/04/2026 ‌
لەبەردەم ئەو رسوایەی كەناڵەكەی بافڵ تاڵەبانی تێی كەوتووە، "وشە" 10 كۆمێنتی سەرەتای خەڵكی بۆ بافڵ تاڵەبانی دەست نیشان كرد، چونكە ئەو خۆی سەیری كەناڵەكەی ناكات و پێویستە بینەری ئەو كۆمێنتانە بێت. 

كەناڵەكەی بافڵ تاڵەبانی كە لای خەڵكی بێزی لێ‌ دەكرێتەوە، رۆژانە سەتان كۆمێنتی لەلایەن خەڵك و بەتایبەت خەڵكی سلێمانی دەنووسرێ‌، بەشێك لە كۆمێنتەكان ئامۆژگاری كەناڵەكە دەكەن كە ئێستە سەردەم گۆڕاوە و ئەو زمانی قسە كردنە بەسەرچووە. 

ئەمڕۆ كەناڵەكە كەوتە هەڵەیەكی گەورە و زەق، كاتێك سووكایەتی بەو وێنەیە كرد كە هەردوو منداڵی شەهیدان، "مژدە و مووسا" كە بە درۆنی هاوئاوازەكانی یەكێتی شەهید كران، لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستانەوە لە باوەش كراون. 

"وشە" لەناو سەتان كۆمێنتی رسواكردنی خەڵك بۆ كەناڵەكە تەنیا 10 كۆمێنتی دەرهێناوە، بۆ ئەوەی بافڵ تاڵەبانی بیخوێنێتەوە، چونكە وا پێدەچێ‌ خۆی سەیری كەناڵەكەی خۆی نەكات. 

خەڵكیش لە كۆمێنتەكان هەر وایان نووسیوە كە ئەو كەناڵە كەس سەیری ناكات ئیتر بە خەڵك دەوەڕێ‌ بۆ ئەوەی لەلایەن سەرۆكەكەیانەوە حسابیان بۆ بكرێ‌. 

 
 
























وشە - وشه‌