یەكێتی پۆستی سەرۆك كۆماری وەك پاداشتی خیانەت وەرگرت

:: PM:06:01:11/04/2026 ‌
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبەرانبەر ئەو خیانەتەی لە كوردستان دەیكات بۆ میلیشیا و دژەكانی تری كوردستان، پۆستی سەرۆك كۆماری وەرگرت. 

ئەمڕۆ شەموو 11ی نیسان، لە دانیشتنێكی نایاساییدا، ئەو لایەنانەی كە یەكێتی وەك نۆكەری خۆیان دەبینن، دەنگیان بە كاندیدی ئەو حزبە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دا. 

نزار ئامێدی وەك كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق لەلایەن گرووپەكانی میلیشیا و فراكسیۆنە دژەكانی كوردستانەوە، هەڵبژێردرا. 

شوكری بەلیتی چاودێری سیاسی بۆ "وشە" گوتی، بێگومان ئەوەی یەكێتی بردنەوە نییە، چونكە ئەوان پاداشتی ئەو خیانەت و جاسووسیانە وەردەگرنەوە كە لە كوردستانەوە بۆ میلیشیاكانی دەكەن. 

ڕوونیشی كردەوە، یەكێتی دڵنیابوو ئەو پۆستە بۆ ئەوان دەبێت چونكە لەلایەن میلیشیاكانەوە بەڵێنیان پێ‌ درابوو.


وشە - وشه‌