نووسەرێكی سلێمانی: ئەمجارەیش یەكێتی بەبێ‌ كۆدەنگی سەرۆك كۆماری وەرگرت

:: PM:08:56:12/04/2026 ‌
یەكێتی بە هاوكاری و دەستباری گرووپە لەیاسا دەرچووەكانی عێراق، وەك پاداشت پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقیان وەرگرت، بەڵام ئەوە بە تەواوی لای خەڵكی كوردستان رەت كراوەیە و پێیان وایە نوێنەرانی كوردستان ناكات. 

محەمەد فەرەج نووسەر و چاودێری سیاسیی لە سلێمانی، بە "وشە" ڕاگەیاند، سیاسیەكان و ڕۆشنبیران ئەوە دەزانن بەپێی ڕێكەوتنێكی پێشتری چەند ساڵە لە نێوان پارتی و یەكیتی لە پێناو یەكڕیزی و ڕێكخستنی نێوماڵی كورد، چەند جارێك بەڕێككەوتنی هەردوولا نەك بەپێی‌ ئیستیحقاقی هەڵبژاردن ئەو پۆستە دراوە بە یەكێتی، بەڵام بەپێی كورسی و دەنگی هەڵبژاردن بێت پشكی پارتی بووە.

روونیشی كردەوە كە یەكێتی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەوانەی شەو ڕۆژ بە هەموو چەكێكی سەربازی و ئابووری و ڕاگەیاندن لە دژی كوردستانن، بەبێ ڕەزامەندی حزبێكی گەورەی براوەی مێژوویی وەك پارتی سەرۆك كۆماری عێراق تێ پەڕێنرا، دەبوو یەكێتی كوردانە مامەڵەی بكردایە، لە ڕێگای گفتوگۆ لەگەڵ پارتی و بە دەنگی نوێنەرانی كورد سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرایە.
 

ئاماژەی بەوەكرد، ڕێك نەكەوتن لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بووەتە هۆكاری كێشە لە ناوماڵی كوردی، ئەو پۆستە دەسەڵاتی تەشریفاتی هەیە،لەگەڵ ئەوەی عێراق دەوڵەتێك نەماوەتەوە كاریگەری هەبێت لەسەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتی.

هەڵەبجە/ عەزیز هەورامیی



وشە - وشه‌