ماڵباتی مەلا جێگر مێدێرەیی كە بەهۆی سكاڵایەكی كۆمەڵی دادگەرییەوە گیراوە و "
وشە" وەك یەكەم دەزگای راگەیاندن هەواڵەكەی بڵاو كردەوە، بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە و هەڕەشە لەو حزبە دەكەن.
ماڵباتەكە لە بەیاننامەكەدا نووسیویانە، مەلا جێگیر مێدێرەیی لەسەر سكاڵای كۆمەڵی دادگەری لە رانیە گیراوە و ئێستە لەزیندانە، شۆك بووین كاتێك زانیمان حزبێكی ئۆپوزسیۆنی ئیسلامی بەرگەی چەند ڕەخنەیەكی مامۆستایەكی ئاینی نەگرتووە و ڕاپێچی زیندانی كردووە، كۆمەڵی دادگەری و بەرپرسانی بەردەوام گلەیی ئەوەیان هەیە دادگاكان سەربەخۆنین، ئەی میراتگرێكی پێغەمبەر تووشی زیندان دەكەن؟ حزبیك كە بەرگەی دوو پۆستی فەیسبووك نەگرێت چۆن دەتوانێ بەرگەی ئەم هەموو نەهامەتی و ناخۆشیانەبگرێت كە بەسەر میللەتدادێن و كەی شایەنی ئەوەیە متمانەی پێبدریت و حكومڕانی بدرێتە دەست؟.
ئەوان دەڵێن، بە كۆمەڵی دادگەریی رادەگەیەنین كە تا سبەینێ ئەگەر مامۆستای ناوبرا لە زیندان نەیەتە دەرەوە كاردانەوەی توندی یاسایی و مەدەنییان دەبێت و ڕۆژانی داهاتووش دەیبینن.
دووپاتیش دەكەنەوە كە مەلا جێگر لە زیندان مانی گرتووە و ئامادە نیە رەبتی كەفیل بێت بۆیە پێویستە بەرپرسانی كۆمەڵی دادگەری چۆن تووشی زیندانیان كردووە ئاواش هەڵەكەیان راست بكەنەوە .