سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی پاتریارك مار پۆڵسی سێیەم نۆنا و هەموو پەیڕەوانی كەنیسەی كلدانی لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.
ئەمڕۆ دووشەم 13ـی نیسان، لە پەیامێ:ی سەرۆك مەسعوود بارزانی هاتووە، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك پاتریاركی تازەی كەنیسەی كلدانی لە جیهان پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی پاتریارك مار پۆڵسی سێیەم نۆنا و هەموو پەیڕەوانی كەنیسەی كلدانی لە كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم. هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە ببێتە هۆی قووڵتربوونەوەی ڕۆحی پێكەوەژیان و لێبوردەیی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق و كوردستان.
سەرۆك دەڵێت، هەر بەم بۆنەیەوە پاڵپشتیی خۆمان بۆ ماف و داواكارییەكانی خوشك و برایانی كریستیان و سەرجەم پێكهاتە ئایینیەكانی تری عێراق و كوردستان دووپات دەكەینەوە و بە دڵنیاییەوە كوردستان وەك هەمیشە پارێزەری فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتەكان دەمێنێتەوە.