لە سنووری دەشتی هەولێر و مەخموور، چەند نیشانەیەكی خراپبوونی بەرهەمی ئەمساڵی گەنم دەركەتووە، بەرپرسێكی كۆمەڵەی جووتیاران دەڵێت، ئەو بارانەی دوایی زیانی زیاتر بووە وەك لە سوود.
ئەمڕۆ دووشەم 13ـی نیسان، بەشداری عەڵای ئەنداامی كۆمەڵەی جووتیارانی، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەهۆی زۆری بارانبارین، لە سنووری دەشتی هەولێر و مەخموور چەند نیشانەیەكی بە ژەنگبوون لە گەنم دەركەوتووە.
زیاتر گوتی، هیچ ناكرێت ئەوە ئەمری خودایە باران دەبارێت، ساڵی رابردوو ئێمە هاوارمان بوو كە باران نابارێ، ئەمساڵ زۆریی باران وایكردووە گەنم بنی بەهیچ شێوەیەك وشك نەبێتەوە.
هاوكات هۆبەی كشتوكاڵی قەزای مەخموور، وێنەی گەڵای گەنمێكی بڵاو كردووەتەوە، بەڕوونی دەردەكەوێت گەنمی ئەو سنوورە تووشی ژەنگگرتن بووە، دەڵێن ئەم ژەنگگرتنە نەخۆشییە و بە (دیاگرام) ناسراوە.
هۆكاری دروستبوونی نەخۆشییەكە بارانی زۆری بەهار و زۆربوونی رێژەی شێ و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە.