بەردەڕەشیش رووناك دەكرێتەوە

:: AM:10:12:13/04/2026 ‌
پڕۆژەی رووناكی گەیشتە قەزای بەردەرەش و بەمنزیكانە كارەبای ئەو قەزایەش بە تەواوەتی دەكرێتە 24 سەعاتی.

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی نیسان، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای قەزای بەردەرەشدا هاتووە، ئاگاداری بۆ خەڵكی قەزای بەردەڕەش، ئەمڕۆ تیمی پڕۆژی ڕووناكی گەیشتە سنووری قەزای بەردەڕەش، ئێستە چوار تیم لە قەزاكە كار لە پڕۆژەی ڕووناكی دەكەن.

ئاماژە بەوەش كراوە، تیمەكە لەسەر فیدەری بەردەرەش یەك و بەردەرەش پێنج و بەردەرەش شەش كە پێكهاتووە لە گەڕەكەكانی (ڕووناكی و ئازادی و مامۆستایان و ئەیلوول و كوردستان و بانەهی و بەردەرەش بجووك) كار دەكەن.

باس لەوەش كراوە، كە تیمی ڕووناكی كار بكەن كارەبای گشتی نابێت، ئەویش لە سەعات هەشتی بەیانی تا پێنجی ئێوارە.

ئەوە لە كاتێكدایە بڕیارە تا مانگی شەشی ئەمساڵ كارەبای تەواوی كوردستان بكرێتە 24 سەعاتی.


وشە - رامیار جەواد