ڤیزەی تەواوی حاجیان گەڕایەوە بەڵام شێوازی گەشتەكانیان نادیارە

:: AM:11:00:13/04/2026 ‌
ڤیزەی تەوای حاجیانی كوردستان لەلایەن سعوودیەوە درا و گەڕایەوە، بەرپرسێكی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، هێشتا دیار نییە شێوازی گەشتەكە بە فڕۆكە دەبێت یان بە پاس .

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی نیسان، كاروان ستوونی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، لەلایەن سعوودیەوە ڤیزەی حاجیانی كوردستان درا و ژمارەیان پێنج هەزار و 120 حاجییە.

زیاتر گوتی، ئامادەكارییەكان بەردەوامن، بڕیار بوو لە حەوتی ئایار گەشتی حەج لە رێگەی فڕۆكەوە ئەنجام بدەن، بەڵام تا ئێستە بەهۆی ئەو شەڕە دیار  نییە كەی گەشتەكان دەست پێ‌ دەكەن.

باسی لەوەش كرد، ئێمە هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە، بەڵام دیاری نییە كە گەشتەكان لە رێگەی ئاسمانی دەبێت یان وشكانی، ئەوەیش بەهۆی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكان، بۆیە لە رۆژانی داهاتوو ئەوە یەكلا دەبێتەوە.


وشە - رامیار جەواد