تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵی قوتابخانەكان گۆڕا

:: PM:12:20:13/04/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیكردنەوەكان، هەمواری ساڵی خوێندنی بڵاو كردەوە، بەپێی خشتەكە بەخێرایی دەست دەكرێت بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان.

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی نیسان، بەپێی ساڵنامەی نوێی خوێندن وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە و تێیدا هاتووە، بۆ تاقیكردنەوەی نیوەی وەرز، پێویستە ئەو قوتابخانانەی تاقیكردنەوەی نیوەی وەرزی 20 نمرەیان ماوە، لەگەڵ دەستپێكردنی دەوام بیكەن.

لەبارەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9 و 12 وەزارەت دەڵێت، سەرجەم قوتابخانەكان سەرپشك دەكرێن بۆ دیاركردنی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرز دووەم بۆی پۆلی 9 و 12 بەمەرجێك تاقیكردنەوەكان لە چواری ئایار تێپەڕ نەكات.

لەبارەی تاقیكردنەوەی نیشتمانی وەزارەت دەڵێت، لە خولی یەكەم 14ـی ئایار دەست پێ‌ دەكات و لە 25ـی ئایار كۆتایی دێت، لەبارەی خولی دووەم لە 15ـی حوزەیران دەست پێ‌ دەكات و لە 30ـی حوزەیران كۆتایی دێت.

لەبارەی پۆلی 12 وەزارەت بڕیاری دا لە 14ـی حوزەیران تاقیكردنەوە دەست پێ‌ بكات و لە هەشتی تەمووز كۆتایی دێت، خولی دووەمیش لە 11ـی ئاب دەست پێ‌ دەكات و لە 27ـی ئاب كۆتایی دێت.


وشە - رامیار جەواد