وەزارەتی كارەبا ڕای دەگەینێت كە پارەدانی كارەبا دووبارە بەردەستە و سەكۆی ئی-پسوولە دەگرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەدێت كە زانیارییەكانی هاوبەشانی نوێ گواسترانەوە سیستەمی نوێی پسوولەكردن.
سیستەمی نوێی پسوولەكردنی تایبەت بەوەزارەتی كارەبا بەشێكە لە پڕۆژەی ڕووناكی و ئامانج لێی بریتییە لە باشتركردنی خزمەتگوزاری و پڕۆسەی پسوولەكردنە لەڕێگەی سیستەمێكی یەكخراو.
پڕۆژەی ئی-پسوولە لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لە مانگی شوبات ڕاگەیەندراوە بۆ پارەدانی پسوولە بە شێوەی دیجیتاڵی. ئەم پڕۆگرامە لە لایەن بانكی ناوەندی عێراق (CBI) پەسەند كراوە.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی epsule.gov.krd بكەن.