لەبەردەم بەرپرسانى یەكێتی لە كەركووك تەقە لە خۆپێشاندەرە كوردەكان دەكرێت

:: PM:07:23:16/04/2026 ‌
لە كاتێكدا چەند سەركردایەتییەك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك /یەكێتی/ و پارێزگاری كەركووكیش لەوێن، بەڵام كەمێك لەمەوبەر لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگاكە دوو گەنجی كورد بریندار كران كە شەڕی ئیرادەیان دەكرد و دەیانویست كەركووك نەفرۆشرێت.

ئەو گەنجانەی تەقەیان لێ‌ كراوە، خۆپێشاندانیان دەكرد كە كەركووك نەفرۆشرێت و نەدرێت بە لایەنێكی تر، بەڵكو لە دەست كورددا بمێنێتەوە، بەڵام لەبەردەم سەركردەكانی یەكێتی تەقەیان لێ‌ كراو دوو گەنج بە سەختی بریندار كران. 

هێشتا مامەڵەی فرۆشتنی كەركووك تەواو نەبووە وا لە خەڵكی شارەكە دەكەن، پێدەچێ‌ كاتێك بافڵ تاڵەبانی بە پیكابەكە لە كەركووك بگەڕێتەوە سلێمانی گڕ لە خەڵكی شارەكە بەر بدەن.


وشە - وشه‌