یەکێتی گرەنتی وەرگرتنی قایمقامی داقووقیشی نییە

:: PM:09:15:16/04/2026 ‌

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کە یەکێتی خەریکە پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەفرۆشێت و هەموو شتێک لەوبارەیەوە تەواو بووە، هیچ گرەنتییەک نەدراوە بۆ ئەوەی یەکێتی قایمقامی داقووقیش وەربگرێ نەک ئەو پۆستانەی کە ئێستە بانگەشەی بۆ دەکات.

بەهۆى خیانەتی یەکێتی لە 16ی ئۆکتۆبەر، 122 پۆستی لە دەست کورد دا، ئێستە دیسانەوە لەسەر ئەم خیانەتەی ئەمڕۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەداتە بەرەی تورکمانی و رێککەوتنی ژێربەژێر هەیە. 

یەکێتی وای لە جەماوەرەکەی گەیاندووە کە پۆستی تری تەناهی و کارگێڕی لە کەرکووک وەردەگرن، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی "وشە" کە لەناو ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکەوە دەستی کەوتووە، هیچ گرەنتییەک نییە یەکێتی پۆستەکانی پێ بدرێ، چونکە جگە لە قایمقامی ناوەندی کەرکووک بەوەکالەت کە ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد، کەسی تر لەو پۆستانەی یەکێتی بە نیازە وەری بگرێ دەستلەکارکێشانەوەیان نەداوە. 

یەکێتی بەو خیانەتەی دژی ئیرادەی خەڵکی کەرکووک کردی بە تەواوی دۆخی شارەکەی تێک دا، لە دوێنێوە خەڵک خۆپێشاندان دەکەن لەوێ و دەڵێن، با پارێزگار لای کورد بێ، بەڵام یەکێتی وەڵامی دانەوە و گوتی؛ بە شانازییەوە پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەدەینە بەرەی تورکمانی.


وشە - وشه‌