نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا

:: PM:10:21:16/04/2026 ‌

لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا کە دەست "وشە" کەوتووە، بڵاو کراوەتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە شاری ئانتالیا لە تورکیا.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردنە لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئانتالیا. بڕیاریشە نێچیرڤان بارزانی لە میانی ڕۆژانی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکەدا، چەندان دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام بدات.

ئاماژە بەوەش دراوە کە سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان و بەشدارانی کۆڕبەندەکە کۆ دەبێتەوە، و لەو دیدارانەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش دەکرێت.

 



وشە - پۆڵا مەحموود