پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسانی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له ئه‌نتاليا لەگەڵ سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دۆخى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا دووپاتییان لە گرنگيى به‌رده‌واميى ئاگربه‌ست و گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى شه‌ڕ و به‌ديهێنانى ئاشتى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى لە ته‌واوى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پێوەندییەكانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ته‌وه‌رێكى تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا جه‌خت له بره‌ودان به پێوەندییەكان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌و بوارانه‌دا كرايه‌وه كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.