پەیامێك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: AM:11:12:18/04/2026 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی توندی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەكان، كەچی بەهۆی هێرشەكانی ئەم چەند ڕۆژانە، پێنج كەس شەهید بوون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون، ئەمەش هەوڵێكە بۆ تێكدانی ئاگربەست و زیانگەیاندنی زیاتر بە ناوچەكەمان.

ئەمڕۆ شەموو 18ـی نیسان، لە پەیامێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بە توندترین شێوە هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان شەرمەزار دەكەین كە هەرچەندە ئێمە بەشێكیش نەبووین لەو شەڕە، كەچی هێرشەكان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا هەر بەردەوام بوون.

سەرۆكی حكوومەت رای گەیاند، سەرەڕای ئاگربەست و دانوستانەكان، كەچی بەهۆی هێرشەكانی ئەم چەند ڕۆژانە، پێنج كەس شەهید بوون و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون، ئەمەش هەوڵێكە بۆ تێكدانی ئاگربەست و زیانگەیاندنی زیاتر بە ناوچەكەمان.

لە پەیامەكەیدا سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، دووپاتی دەكەینەوە كە پێویستە حكوومەتی فیدراڵ ڕێوشوێنی كردەیی بگرێتەبەر بۆ كۆتاهێنان بەم هێرشانە، داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانمان دەكەین كە كەرەستەی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی كوردستان و ژێرخانی وزە، لەم هەڕەشە بەردەوامانە دابین بكەن.




وشە - رامیار جەواد