وەزارەتی تەندروستی لێكۆڵینەوە لەسەر شەهیدبوونی غەزاڵ دەكات

:: PM:01:43:18/04/2026 ‌
وەزارەتی تەندروستیی لەبارەی دۆسیەی شەهیدبوونی غەزاڵ مەولان لێكۆڵینەوە دەكات،  لایەنە پێوەندیدارەكان ڕاسپێردراون بۆ لێكۆڵینەوە لەم دۆسیەیە بۆ ئاشكراكردن و دڵنیابوونەوە لە تەواوی ڕاستییەكانی ئەم ڕووداوە.

ئەمڕۆ شەموو 18ـی نیسان، لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، دوابەدوای ڕەوانەكردنی بریندار غەزاڵ مەولان لە نەخۆشخانەی (شۆڕش)ی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە بۆ نەخۆشخانەی (بەخشین)ی كەرتی تایبەت، ئەنجامنەدانی ڕێككاری پزیشكی و وەرنەگرتنی لە نەخۆشخانە و دەرەنجام گیان لەدەستدانی.

ئاماژە بەوەش كراوە، وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاستەوخۆ لەگەڵ تەندروستیی سلێمانی لەسەر هێڵ بووە لەگەڵ داواكاری گشتی، پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە 4 ی ساڵی 2020 و پێڕەوی لێكۆڵینەوە ژمارە 16ی ساڵی 2022، ڕاسپاردە كراون بۆ لێكۆڵینەوەكردن بۆ ئەم دۆسیەیە، بۆ ئاشكراكردن و دڵنیابوونەوە لە تەواوی ڕاستییەكانی ئەم ڕووداوە، بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی و بە سزاگەیاندنی سەرپێچیكاران كە بەدڵنیایی جێگەی قبووڵكردن نییە و ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر.

ئاماژە بەوەش كراوە، داودەزگاكانی تەندروستی هەمیشە پێویستە بە ئەركی مرۆڤانەی پاراستنی گیانی هەركەسێك هەڵبستن و نابێت بكەونە ژێر هیچ گوشار و نیازێكی سیاسی.



وشە - رامیار جەواد