لەلایەن ژمارەیەك هاووڵاتی لە قایمقامی كەركووك دەدرێت و بەو هۆیەوە بریندار دەكرێت، شوێنی رووداوەكەش كاتی چوونە لیژنەكانی قایمقامیەت بوو بۆ سەر چەند خانوونی هاووڵاتییەك كە زێدەڕۆیان كردووە.
ئەمڕۆ شەموو 18ـی نیسان، بەپێی زانیارییەكانی "وشە"چەند كەسێك بە دار و بەرد هێرشیان كردە سەر فەلاح یایچی قایمقامی كەركووك ژمارەیەك لەدەزگا ئەمنییەكانی لیژنەی زیادەڕۆ، لەكاتی لابردنی زیادەڕۆ لەگەڕەكی خەزرا.
بەپێی زانیارییەكان قایمقام برینداركراوە و سەری شكاوە، ئێستە هێزێكی زۆر چووەتە ئەو شوێنە.
ئەوە لە كاتێكە پێشتریش چەند رووداوێكی لەو شێوەیە روویداوە.