نێچیرڤان بارزانی و سكرتێری گشتیی كۆمكاری عەرەبی كۆبوونەوە

:: PM:04:19:18/04/2026 ‌
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سكرتێری گشتیی كۆمكاری عەرەبی كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و تەناهی عێراق و ناوچەكە و پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ كران.

ئەمڕۆ شەموو 18ـی نیسان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ ئەحمەد ئەبوولغەیت سكرتێری گشتیی كۆمكاری عەرەبی كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و تەناهی عێراق و ناوچەكە و پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ كران.

هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و كاركردنی هاوبەش بۆ ڕێگریكردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردەوە.

كاریگەری و لێكەوتەكانی شەڕ بەسەر وڵاتانی ناوچەكەوە، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.



وشە - رامیار جەواد