سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەممار حەکیم دەکات

:: PM:10:21:18/04/2026 ‌
ئەمڕۆ شەموو 18ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعوود بارزانی، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە عەممار حەکیم کرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژێردرانەوەی بە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.

سەرۆک بارزانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بەڕێز سەماحەتی سەید عەممار حەکیم، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژێردرانەوەتان وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، دڵسۆزانەترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتن و باشیی بۆ عەممار حەکیم خواستووە لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا.


وشە - پۆڵا مەحموود