یەكێتی پۆستێكی نوێی لەناو حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرت

:: PM:02:59:19/04/2026 ‌
نوێنەرێكی یەكێتی لەناو حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پۆستێكی گرنگ وەردەگرێت و ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەرمی دەستبەكار بوو.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ـی نیسان، ژوان سابیر بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ وەك سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەكار بوو.

وەرگرتنی پۆستەكە بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بوو لە شوێنی ئەمەل جەلال كە خانەنشین بوو دەستبەكار بوو.

پێش نەورۆز ئەمەل جەلال بەهۆی تەواوبوونی تەمەنی یاسا بەفەرمی لە رێوڕەسمێك دەستی لەكار هەڵگرت و خانەنشین بوو.





وشە - رامیار جەواد