لەبارەی چەكە دزراوەكان سكاڵا لەسەر یەكێتی تۆمار دەكرێت

:: PM:11:28:19/04/2026 ‌
لەسەر دزینی چەكەكانی ئەمەریكا، سكاڵا لەسەر سەرۆكی یەكێتی و میدیاكەیان تۆمار دەكرێت كە دەیانەوێ‌ ئەو تاوانە پەردەپۆش بكەن و ناوی كەسی تر دەهێنن. 

ئەمڕۆ یەكشەم 19ی نیسان، سەرچاوەیەكی ئاگەدار، بە "وشە"ی گوت، لەسەر ئەو تۆمەتانەی كە سەرۆكی یەكێتی و میدیاكەی لەسەر دزینی چەكەكان دروستی دەكەن سكاڵای یاساییان لەسەر تۆمار دەكرێت. 

سەرچاوەكە گوتی، بەڵگەی تەواو هەن كە چەكەكانی ئەمەریكا كێ‌ دزیویەتی و ئەمەریكایش ئەوە دەزانێت، بۆیە بڕیار دراوە لەسەر هەر تۆمەتێك كە بۆ كەسی تر دروست كراوە لەسەر ئەو چەكانە سكاڵا تۆمار بكرێت. 

هەر ئەمڕۆ چاودێرێكی سیاسیی بە "وشە"ی گوت، جووتبرا خاك بفرۆشن و سەفقەی سیاسیی بكەن دژی كوردستان بێگومان دزینی چەك بۆ ئەوان كارێكی ئاسانە و بەڵگەی تەواویش لەسەر ئەوە هەیە.



وشە - وشه‌