بڕیارە ئەمڕۆ دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست كە بڕیار بوو رۆژی پێنجشەم دابەش بكرێت، بەڵام بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی دواخرا.
ئەمڕۆ دووشەم 20ـی نیسان، سنووری حوسێن نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەهۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی، دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست راگیرابوو.
زیاتر گوتی، ئەمڕۆ لە سەرجەم قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست.
باسی لەوەش كرد، ئەو پەروەردانەشی كە مووچەیان پێ نەدرابوو مامۆستای گرێبەستیان هەبوو، لەم دوو ڕۆژە مووچەكانیان وەردەگرن.