یەكێتی لە سلێمانی دەستی بەسەر دادگاكاندا گرتووە

:: PM:03:56:20/04/2026 ‌
پارێزەری لاهوور شێخ جەنگی رای دەگەیەنێت، یەكێتی دادگای سلێمانی كۆنترۆڵ كردووە و ئامانجی سەرەكیی ئەم ڕێكارانە، زەلیلكردنی لاهوور شێخ جەنگییە و دەیانەوێ بە هەر نرخێك بێت لە گرتووخانەدا بیهێڵنەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی نیسان، بورهان ڕەشید گوڵە پارێزەری لاهور شێخ جەنگی ڕای گەیاند، دەسەڵاتدارانی یەكێتی لە سلێمانی دەستیان بەسەر دادگاكاندا گرتووە، ڕێگە نادەن پەڕاوی دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی بنێردرێت بۆ دادگای تەمیز. 

زیاتر گوتی، جگە لەو 28 كەسی تریش لەسەر هەمان كەیس لە گرتووخانەكانی سلێمانین كە پێشتر لە "لالەزار" گیراون، بۆیە ئەوەی لە سلێمانی بەرانبەر ئەم كەیسانە دەكرێت، لە ژیانی پیشەیی خۆمدا وەك پارێزەرێك، هەرگیز شتی وام نەبینیوە.

باسی لەوەش كرد، ئامانجی سەرەكیی ئەم ڕێكارانە زەلیلكردنی لاهوور شێخ جەنگییە و دەیانەوێ بە هەر نرخێك بێت لە گرتووخانەدا بیهێڵنەوە. 

روونی كردەوە، ئەو دۆخەی لە سلێمانی دروست بووە، وەك ئاماژەیەك بۆ نەهێشتنی سەروەریی یاسا و بەكارهێنانی دەسەڵاتی دادوەری بۆ ململانێی سیاسی دەبینرێت.



وشە - رامیار جەواد