پێدانی ئاو دەست پێ دەكاتەوە

:: PM:12:17:21/04/2026 ‌
ماوەی سێ رۆژە ئاو بۆ هاووڵاتییانی هەولێر بەرنەدراوەتەوە و بێ ئاون، ئەوەیش بەهۆی بارانی بەخوڕ و لێڵبوونی ئاوی زێی گەورەیە

 ئەمڕۆ سێشەم 21ی نیسان، رابەر حوسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، بەو "وشە"ـی  راگەیاند، ماوەی سێ رۆژە بەهۆی زۆری بارانبارینەوە ئاوی رووبار لێڵ بووە كە سەرچاوەی ئاوی خاوێنی هەولێرە، بۆیە دابەشكردن راگیراوە.

 زیاتر گوتی، ئەمڕۆ بارانبارین وەستاوە، ئەگەر دۆخەكە لەباربێ وەك ئێستە هەموو هەوڵێك دەدەین هەر ئەمڕۆ دابەشكردنی ئاو دەست پێ بكاتەوە و ئاو بگاتەوە گەڕەكەكانی شار.

باسی لەوەش كرد، ئەو بارانە بەخوڕەی ئەو دوو ڕۆژە وایكردووە پێدانی ئاو رابگیرێت.

لە هەولێر بۆ پێدانی ئاو پشت بەچواڕ پڕۆژەی ئاو دەبەسترێت، ئەوانیش بریتین لە سێ ئیفراز و پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاری هەولێر، ئێستە زۆرترین بیری ئاو داخراوە ئاوی ئیفرازەكان ئاوی هەولێر دابین دەكەن.


وشە - رامیار جەواد