یەكێتی هەموو توانای خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو گوشارانە بشارێتەوە كە چەند ڕۆژێكە بەهۆی مانگرتنی لاهوور شێخ جەنگی و گیراوانی تری لالەزار لەسەری دروست بووە، بۆ ئەوەیش سبەی یەكێك لەو كەسانە دێنتە سەر شاشە كە درۆ بۆ ئەو حزبە دەكەن دژی پارتی.
با سیناریۆكە ئاشكرا بكەین كە بە هەموو توانای یەكێتییەوە كاری لەسەر كراوە تا ئاراستەی ئەو گوشارانە بگۆڕن كە لەسەر حزبەكە هەیە.
وا بڕیارە سبەی یەكێتی كەسێك راسپێرێ كە پێشتر لە هەولێر بووە و بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە هەڵهاتووە بۆ سلێمانی، گوایە پارتی هەڕەشەی لێ كردووە، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەو كەسە كە ناوی "ه.م" لە هەولێر كێشەی كۆمەڵایەتی هەبووە و لەلایەن ماڵی غەزوورانی دەركراوە.
"ه.م" پێشتر لە هەولێر رۆژنامەنووس بوو، بەڵام كە لەلایەن ماڵی غەزوورییەوە دەركرا لە سلێمانی كەوتە بانگەشەی درۆ و جۆراوجۆر كە گوایە لەسەر كاری رۆژنەوانی هەڵهاتووە.
ئینجا وا بڕیارە سبەی ئەو كەسە لەبەردەم دادگای سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بكات و بڵێ، شەش مانگ لەمەوبەر هەوڵی كوشتنی دراوە و ئەو تۆمەتەش بخاتە ئەستۆی بەرپرسانی پارتی و ناچنە بەردەم دادگا.
یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەو دەركراوە ئەوەیە كە هەرخۆی سیناریۆكان ئامادە دەكات و بەو هۆیەوە پارە لە یەكێتی وەردەگرێ، بەڵام لە دۆخ و قۆناغی جیاواز جیاواز بەكاری دەهێنن.
شایەتحاڵێك بە "وشە"ی گوت، ئەگەر سبەی كە ساڵوەگەڕی رۆژنامەوانییە، ئەو كەسە هاتە بەردەم چەند مایكێك و كۆمەڵێك قسەی فڕیدا لەبارەی هەوڵی كوشتنی لای خەڵكی كوردستان نوێ نەبێت و ئەوە سیناریۆكەی بووە كە "وشە" ئەمڕۆ ئاشكرای كرد.