ئەمڕۆ سێشەم 21ی نیسانی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاکە کۆ بووەوە.
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، لە میانی دانیشتن و کۆبوونەوەکەدا، مەسروور بارزانی دووپاتی لەسەر خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و گرنگیپێدان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کردەوە.
هەروەها سەرۆکی حكوومەت ئاماژەی بە پێویستیی ڕێزگرتن لە سەرجەم هاووڵاتییان کرد، بەتایبەتیش ڕێزگرتن و خزمەتکردنی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەران کە ئەرکێکی لەپێشینەیە.