بڕیارێك لە مەسروور بارزانییەوە

:: PM:12:09:23/04/2026 ‌
رۆژنامەی وەقایعی كوردستان، بەفەرمی بڕیارێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە و بەپێی ئەو بڕیارە، لێخۆشبوون لە سەرپێچیی هاتوچۆ درێژ كرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی نیسان، رۆژنامەی وەقایعی كوردستان لە دواین ژمارەی بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كردووەتەوە و تێدا هاتووە، بەپشتبەستن بە مادەی هەشت لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ ئەو بڕیارانە درا:

یەكەم/ درێكردنەوەی ماوەی كاركردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 282 تایبەت بە لێخۆشبوون لە سزاكانی هاتوچۆ، بە رێژەی 20% بۆ شەش مانگی تر تا 30ـی حوزەیران.

دووەم/ وەزارەت و لایەنە پێوەندیدراەكان ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ دەكەن.

بڕیاری لێخۆشبوون لە 25ـی شوباتی 2025 دەرچوو، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كارئاسانی و باشتركردنی گوزەرانی هاووڵاتییان، چەند جارێك ئەو بڕیارەی درێژ كردووەتەوە.



وشە - رامیار جەواد