بەرپرسێكی پارتی: رەنگە هەڵبژاردنی پێشوەخت چارەسەر بێت

:: PM:02:05:23/04/2026 ‌
بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر دۆخی چەقبەستووی ئێستەی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، ئەگەر نەگەینە هیچ ئەنجامێك، ڕەنگە هەڵبژاردنی پێشوەختە چارەسەر بێت. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 23ـی نیسان، ئەحمەد كانی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە میدیاكانی راگەیاند، دۆخی ناوچەكە بەگشتی هەستیارە، بۆیە ئەگەر نەگەینە هیچ ئەنجامێك بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەوانەیە هەڵبژاردنی پێشوەختە چارەسەری ئەم دۆخەی ئێستە بكات.

زیاتر گوتی، ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت دوورە لە دەستوور، مەدەنییەت و دامەزراوەیی، هەمیشە پارتی لە دوای چارەسەری كێشەكانە بۆ بەرژەوەندیی گشتی.

ئاماژەی بەوەش كرد، پارتی وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بە 39 كورسی، چەندان دەستپێشخەری خستووەتە بەردەم لایەنەكان، بەڵام بەهۆی داواكارییە زۆرەكانی لایەنەكانی ترەوە، تا ئێستە نەگەیشتوون بە ڕێككەوتن.



وشە - رامیار جەواد