وادەی تاقیكردنەوەكان دیاری كرا

:: PM:05:27:23/04/2026 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وادەی تاقیكردنەوەكانی ناوەندەكانی خوێندنی بڵاو كردەوە، ئەوەیش دوای هەمواركردنەوەی ساڵنامەی خوێندن بۆ ساڵی 2026. 

وەزارەتەكە رای گەیاندووە، سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی و ناحكوومی "سیستمی وەزارەتی پەروەردە" تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان و پەیمانگەكان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

1- هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەكەم، پۆلەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم)ی بنەڕەتی لە ڕێكەوتی 2026/5/2 تا 2026/5/6 ئەنجام دەدرێت.

2- تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە ڕێكەوتی 2026/5/10 تا 2026/5/20 ئەنجام دەدرێت.

3- تاقیكردنەوەی كرداری قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە ڕێكەوتی 2026/5/5 تا 2026/5/7.

4- تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە ڕێكەوتی 2026/6/15 تا 2026/7/1 ئەنجام دەدرێت.

5- تایبەت بە تاقیكردنەوەی پەیمانگەكان:-
- تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ/ خولی یەكەم، لە ڕێكەوتی 2026/5/9 تا 2026/5/20 ئەنجام دەدرێت.
- تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ/ خولی دووەم، لە ڕێكەوتی 2026/6/14 تا 2026/6/20 ئەنجام دەدرێت.


وشە - وشه‌