ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعوود بارزانی، لە 52ـەمین ساڵیادی بۆردمانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی وەک خۆی:
"بۆردمانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە 24ی نیسانی 1974 کە شەهید و برینداربوونی سەدان هاووڵاتیی بێتاوانی لێکەوتەوە، ئاماژەیەکی ڕوونی سیاسەتی شۆڤێنی و دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراق لە دژی هاووڵاتییانی سڤیلی کوردستان بوو. ئەو کارەساتە دڵتەزێنە تاوانێکی تر بوو، لە زنجیرە تاوانەکانی تری ئەو ڕژێمە لە دژی گەلەکەمان.
لە ساڵیادی ئەو تاوانە گەورەیەدا سڵاو بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان دەنێرین."