ئەمڕۆ هەینی 24ی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە دەست "وشە" کەوتووە، لە پێوەندییەکەدا هەردوولا بیروڕایان سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە گۆڕییەوە، هەروەها دووپاتیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و بەدیهاتنی ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئێران بوو.