روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆوە

:: PM:10:57:24/04/2026 ‌

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، هاووڵاتییەک بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا، ئەمەیش دوای ئەوەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشی کردە سەر زیارەتکارانی مەزارە پیرۆزەکان.

ئەمڕۆ هەینی، 24ی نیسان، لە روونکردنەوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، هاووڵاتییەک بە ناوی (عمر الجمال) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیX چەند پۆستێکی نەگونجاوی لەبارەی زیارەتکارانی شیعە بڵاو کردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دووپات لەوە کراوەتەوە کە هەرچەندە مافی ئازادی دەربڕین لە هەرێمی کوردستان پارێزراوە، بەڵام ڕێگە نادرێت ئەم ئازادییە بۆ تەشهیرکردن بە پێکهاتەکان و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بەکاربهێنرێت. هەر بەو هۆیەشەوە، لەسەر فەرمانی دادوەر و لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، ناوبراو دەستگیر کراوە و ڕێکاری یاسایی توندی لە بەرانبەر دەگیرێتە بەر.



وشە - پێشەنگ مەحموود