دووشەم زەوی دابەش دەكرێت

:: AM:10:40:25/04/2026 ‌
شارەوانی گەرمك لە نزیك پێنجوێن، ناوی ژمارەیەك كەسی بڵاو كردووەتەوە  و داوایان لێ دەكات، رۆژی دووشەمی ئەم هەفتەیە لە شارەوانییەكەی ئامادەبن، چونكە زەوییان بەسەردا دابەش دەكرێ.

ئەمڕۆ شەموو 25ـی نیسان، شارەوانی گەرمك بڵاوی كردووەتەوە، رۆژی دووشەمی ئەم هەفتەیە لە شارەوانییەكەی ئامادەبن، چونكە زەوییان بەسەردا دابەش دەكرێ.

شارەوانی رای دەگەیەنێت، تێروپشك و پێدانی زەویی پێیان، بەپێی خاڵبەندییە كە لەم قۆناغەدا لە خاڵی 48 وە بۆ خاڵی 27 زەوی وەردەگرن.

ئەوەیش باسكراوە، ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی كەلەم قۆناغی یەكەمەدا زەوییان پێ نادرێت دڵنیایان دەكەینەوە كە لەنزیكترین كاتدا دەست دەكەن بە دابەشكردنی زەوی وەكو قۆناغی دووەم.

شارەوانییی گەرمك چەند تێبینییەی وەك بەرچاو روونی بۆ فەرمانبەر و خانەنشینان نوسیوە:

1.ئەوفەرمانبەرانەی كەخاڵەكانیان 27 خاڵە لەم لیستەدا بەشێوەی تیروپشك یەك فەرمانیان لادەبرێت لەبەرئەوەی ژمارەی زەویەكانمان 65 پارچەیەنەك 66 پارچە

2.پێویستە فەرمانبەر یاخود خانەنشین (كارتی نیشتیمانی وكارتی زانیاری )پێبێت و خۆی لەكاتی تیروپشكەكە ئامادەبێت.


3.ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە كەدوای پڕكردنەوەی فۆڕمی زەوی وەفاتیان كردووە پێویستە وارسەكەی (شەهادە وەفات و كارتی زانیاری وكارتی نیشتمانی) پێبێت.

4.ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە كە بە تیروپشك زەویەكەیان بۆ دەردەچێت ناتوانن كڕین و فرۆشتنی پێوەبكەن تا ئەوكاتەی تۆماردەكرێت بەناویانەوە.



وشە - رامیار جەواد