ئاوات شێخ جەنگی: هەشت مانگ بەسەر ئەو زوڵمە تێپەڕ دەبێت

:: PM:01:28:25/04/2026 ‌
خوشكێكی لاهوور شێخ جەنگی رای دەگەیەنێت، هەشت مانگ بەسەر ئەو زوڵمە تێپەڕ دەبێت كە لێیان كراوە و بەڵام هەرگیز ڕێگەمان نەداوە ئەو خەمە لە چاوانماندا بخوێننەوە؛ نەك لەبەر ئەوەی بێ خەم بین، بەڵكو لەبەر ئەوەی دەزانین چەندە پەرۆشن بۆ پاراستنی ئەو هەیبەت و شكۆیەی كە وەك چیا لە ناختاندا چەسپاوە

ئەمڕۆ شەموو 25ـی نیسان، ئاوات شێخ جەنگی نووسنینێكی لەسەر لاهوور و پۆلادی برای بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، هەشت مانگ بەسەر ئەو زوڵمەدا تێپەڕی كە لێتان دەكرێت. لەم ماوەیەدا هەموو جارێك كە دەتانبینین، ناخمان دەكوڵێت و خەمێكی قووڵ دڵمان دەگوشێت، بەڵام هەرگیز ڕێگەمان نەداوە ئەو خەمە لە چاوانماندا بخوێننەوە؛ نەك لەبەر ئەوەی بێ خەم بین، بەڵكو لەبەر ئەوەی دەزانین چەندە پەرۆشن بۆ پاراستنی ئەو هەیبەت و شكۆیەی كە وەك چیا لە ناختاندا چەسپاوە.

دەشڵێت، بڵاوبوونەوەی وێنەكەت، كە ئاسەواری ماندووبوون و بێزاری زیندانی پێوە دیارە، برینەكەی ئێمە و هەموو خەڵكی كوردستانی كولاندەوە. كاردانەوەی خەڵك و هاوسۆزییان، سەلماندی زوڵم چەند گەورە بێت، ناتوانێت خۆشەویستی و پێگەی تۆ لەناو دڵی خەڵكدا كاڵ بكاتەوە.

ئاوات لە نووسینكەی رای دەگەیەنێت، لاهور گیان، تۆ لەناو قفڵی زیندانیشدا هەر ئەو سەركردە خاوەن كاریزما و بەویقارەی كە لای خەڵك جێگەت دیارە. ڕیشی سپی و ڕوخساری ماندووت، نیشانەی شكان نییە، بەڵكو ناسنامەی قوربانیدانە لەپێناو بڕوادا.

لە كۆتایی نووسینكەی دەڵێت، بەوپەڕی سەربەرزییەوە چاوەڕێی ئازادبوونتانین، دڵنیابە حەق سەردەكەوێ "خۆت ئاسا خۆرەكە هەڵدێت".



وشە - رامیار جەواد