یەكێتی دوای دزینی چەكەكان دەڵێت "جنێو بدەن"

:: PM:01:40:25/04/2026 ‌
دوای ئەوەی "وشە" بە بەڵگەی ڤیدیۆیی دزینی چەكەكان لەلایەن یەكێتییەوە بڵاو كردەوە كە هیچ ناڕوونییەك لەو دۆسیەدا نەما، بەرپرسانی میدیای یەكێتی ڕێنوێنی پەلە دەدەنە ستافەکانیان بۆ پەردەپۆشكردنی ئەو ئابڕووچوونە بە دیاریکراوی دەڵێن "جنێو بدەن”.

ئەمڕۆ شەموو 25ـی نیسان، بەپێی بەڵگەنامەیەكی دەنگی کە بڵاو بووەتەوە، بەرپرسانی میدیاكانی یەكێتی بە پەشۆکاوی داوا لە ستافی دەزگاكانیان دەكەن، ئەوانەی لە پشوویشدان بچنەوە دەوام و  ئەو ئابڕووچوونەی سەر یەكێتی كە دزینی چەكەكانە و ئاشكرا بووە، پەردەپۆشی بكەن.

ئەو بەرپرسانەی یەكێتی بۆ میدیاكانیان دەڵێن، جنێو بدەن و دابەزن بۆ نزمترین ئاست و هەرچی دەتوانن بیكەن، تەنانەت ئەوانەیشی لە سەیران و گەشتن با لایڤ بکەنەوە و کۆنەکانیش دووبارە بڵاو بکەنەوە، بۆ ئەوەی ڕای گشتیی بەلاڕێدا ببەن دژی مەسروور بارزانی و 
 پەردەپۆشی ئەو ڤیدیۆیەی لەسەرمان بڵاو بووەتەوە لەبارەی چەكەكان، بکەن.

یەكێتی یەكەمجاری نییە ئەو فەوزایە دووبارە دەكاتەوە و هەر كاتێك كەتنێك دەنێتەوە، بۆ داپۆشینی شەڕێكی میدیای دروست دەكات و دەروونی خەڵكی دەشوێنێت و لەرێی میدیاكانییەوە دەست دەكات بە جنێودان.

پێشتر دەزگای مۆسادی ئیسرائیل راپۆرتێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، چەكەکانی ئەمەریكا لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە براوە و ئەوە یەکەم جار نییە ئەمەریکا سەرچاوەی هەڵە بۆ کارەکانی دەستنیشان دەکات.



وشە - رامیار جەواد