هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاداری سالی 2026 دابەش دەكرێت، ئەمڕۆ پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكان دەتوانن لە ئامێرەكانی ATM بڕە هاوكارییەكە وەربگرن.
ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی نیسان، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردەوە، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی (٣) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژە بەوەش كراوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان ئەنجام دراون، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ یەكشەم 26ی نیسانی 2026، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.