مووچەخۆران لە فێڵێك ئاگادار دەكرێنەوە

:: AM:09:23:26/04/2026 ‌
مووچەخۆران لەبارەی فێڵێكی چەند كەسانێك ئاگادار دەكرێنەوە، ئەویش لە رێگەی پێوەندیكردن پێیان كە كەسانی ساختەچین و بەناوی هەژماری من پێوەندی دەكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی نیسان، تیمی "هەژماری من" بە "وشە"یان راگەیاند، مووچەخۆران لە فێڵێكی ئەلیكترۆنی ئاگادار دەكەنەوە كە بە ناوی بانكەوە داوای كۆدی كارتی بانكی لە هاووڵاتییان دەكەن. 

ئەوەشیان گوت، بۆ دڵنیایی فەرمانبەران هیچ كام لە بانكەكان لە ڕێگەی نامەوە داوای هیچ شتێك لە هاوبەشەكانیان ناكەن.

ئەوەیش زانراوە، چەند ڕۆژێكە ئەكاونتێكی نەناسراو لە ڕێگەی واتساپەوە پێوەندی بە بەشدارانی بانكی (ئەهلیی عێراقی-NBI) و ئەوكەسانەوە دەكات كە هەژماری (كیو ئاڕ)ـیان هەیە، بە ناوی ئەكتیڤكردنی هەژماری بانكییان، پێیان دەڵێن "كۆدێكت بۆ هاتووە، كۆدەكەمان پێ بڵێ، تا هەژمارەكەت ئەكتیڤ بكەین." بەمشێوەیە دەستیان بە زانیارییەكانی ناو هەژمارە بانكییەكە دەگات و چەند پارەی تێدابێت، دەیدزن.


وشە - رامیار جەواد