نرخی غاز و بەنزین و نەوت هەرزان بوون

:: AM:09:59:26/04/2026 ‌
نرخی سەرجەم جۆرەكانی سووتەمەنی لە سلێمانی كەمێك دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی، گوتەبێژی بەنزینخانەكانیش وردەكاریی نرخە نوێیەكان ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 26ـی نیسان، بەهمەن شێخ عەبدولقادر گوتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە "وشە"ـی راگەیاند، ئێستە نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەكاندا ڕووی لە دابەزین كردووە، بەشێوەیەك نرخی یەك لیتر غاز بڕی 100 دینار دابەزیوە و ئێستە هەر لیترێك بووە بە 1000 دینار.

باسی لەوەش كرد، نرخەكانی تریش گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە؛ لیترێك نەوتی سپی 50 دینار و لیترێك گازوایل (گاز) 50 دینار دابەزیون.

لەبارەی نرخەكانی بەنزینیش گوتی، هەرسێ جۆرەكەی بەنزین (نۆرماڵ، محەسەن و سۆپەر) نرخەكانیان بۆ هەر لیترێك 25 دینار دابەزیوە.


وشە - رامیار جەواد