عێراق رەزامەندیی پێشان داوە لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، هەفتەی داهاتوو رێكارەكانی ناردنی دەست پێ دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەم 28ـی نیسان، سەرچاوەیەك لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەنجوومەنی ئابووری عێراق راپۆرتی خۆی بە محەمەد شیاع سوودانی و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دا لەسەر كەمی داهاتی ناوخۆ.
زیاتر گوتی، ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران رەزامەندیی پێشان داوە لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان .
باسی لەوەش كرد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەردەكەوێت داهاتی ناوخۆ چەندە، بۆیە نیوەی بۆ عێراق دەنێردرێت، سوودانی و تەیف سامی ئامادەییان پێشان داوە مووچەی مانگی چوار خەرج بكەن.
ئەوەیش زانراوە، لە كۆتایی هەفتەی داهاتوودا پارەی مووچە خەرج دەكرێت و راستەوخۆ لە هەرێمی كوردستان بە سێ ڕۆژ دابەش دەكرێت.