نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێكی فەرمی دەچێتە ئیمارات

:: PM:01:31:29/04/2026 ‌
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی دەچێتە ئیمارات، لە سەردانەكەی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی ئیمارات، پێوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەشی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە، تاوتوێ دەكەن.


ئەمڕۆ چوارشەم 29ـی نیسان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمی بەرەو ئەبووزەبیی پایتەختی ئیمارات بەڕێدەكەوێت.

لە سەردانەكەیدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی ئیمارات، پێوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەشی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە، تاوتوێ دەكەن.



وشە - رامیار جەواد