وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت كە بڕی داشكاندنی سێ ملیار و 200 ملیۆن دینار گەڕاندەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەسەر پسوولەكانی كارەبا بۆ مانگی سێ لەچوارچێوەی داشكاندن بەبڕی 20٪ لەكاتی پارەدان لەڕێگەی ئی-پسوولە.
ئەو پارەیە بڕی ماوەی 20٪ داشكاندنی پێشكەشكراو بە هاوبەشی ماڵان دەكرا لەكاتی پارەدان لەڕێگەی سەكۆی ئی-پسوولە لە مانگی دوو.
هاوبەشانی ماڵان كە بڕی داشكاندنەكەیان زیاترە لە پسوولەی مانگی سێ بڕی ئەو داشكاندنەی بۆیان ماوە دەخرێتە سەر قەرزی پێش ڕووناكی.
كۆی گشتی ئەو پارەیەی گەڕێندراوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان
تێكڕای بڕی پارەی گەڕێندراوە بۆ هاوبەشانی ماڵان بریتییە لە سێ ملیار و 200 ملیۆن دینار، ژمارەی سوودمەندان بریتییە لە 133 هەزار هاووڵاتی و تێكڕای پارەی گەڕێندراوە بۆ هاووڵاتییان بریتییە لە 24 هەزار دینار.
تا ئەمڕۆ، نزیكەی پێنج ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی كە زیاترە لە 85%ـی هاووڵاتییانی كوردستان كارەبای 24 سەعاتییان بۆ دابینكراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناكی.
بەپێی نرخە نوێیەكان، 80%ی هاووڵاتیاین، بەتایبەتی كەمدەرامەتان، پارەیەكی كەمتر دەدەن بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ كارەبای مۆلیدە و كارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی ڕووناكی ڕاگەیاند بە مەبەستی گەیاندنی كارەبای 24 سەعاتی بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە بازرگانییەكان تا كۆتایی ساڵی 2026. لە ئایاریش، ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەكۆی دەنگ بڕیاری پەسەندكردنی پڕۆژەكەی دەركرد.
پرۆژەی ڕووناكی كارەبای 24 سەعاتی بۆ هەموو كوردستان دابین دەكات تا كۆتایی ساڵی 2026. ئێستە زیاتر لە 85٪ی هاووڵاتییان كارەبای بەردەوامیان هەیە لە پڕۆژەی ڕووناكی.